بەرخۆدانی غەززە گورزێکی نوێ لە داگیرکەران دەدات: ٣ داگیرکەر کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون

لە ئەنجامی کەمینێکی بەرخۆدان لە خان یونس و بەیت حانون لانیکەم ٣ سەربازی سەهیۆنی کوژران. چۆڵکردنی بریندارەکان چەندین کاتژمێر خایاند.
گرووپەکانی خۆڕاگری بەردەوامن لە لێدانی قورس لە سوپای داگیرکەر. ئەمڕۆ لانیکەم ٣ سەربازی داگیرکەر لە کەمینی بەرخۆدان دانابوو کوژران و سەربازێکی زۆریش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕۆژنامەوانی داگیرکەر، تانکێکی سەر بە سوپای داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس بە مووشەکی دژە تانک لەلایەن بەرخۆدانەکانەوە کراوەتە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ سەربازی "لیوای گۆڵانی" کوژران، هەروەها لە هەوڵێکی ٥ کاتژمێریدا توانیان سەربازە بریندارەکان لە ناوچەکە دووربخرێنەوە.
لە لایەکی دیکەوە باس لەوە کرا کە سەربازێکی دیکەی داگیرکەر لە شەڕ و پێکدادانەکانی بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە کوژراوە. باس لەوە کرا کە لە سەعاتەکانی بەرەبەیانەوە "رووداوێکی سەختی ئەمنی" لە ناوچەکەدا رووی داوە و لە کاتی رووداوەکەدا هەلیکۆپتەرەکانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی بە چڕی بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.